دانلود آهنگ کوردە از نوید زردی و شاناز
آهنگ کردی کوردە از نوید زردی و شاناز | صوتی با کیفیت بالا
(Ft Shanaz) Kurda – Navid Zardi
متن آهنگ کوردە از نوید زردی و شاناز :
ئەو کچە جوانە کۆڵوانەکەی
جلی کوردی و سەر شانەکەی
وتییان تۆ لە خۆ ڕازیت
جا لێت جوانە بۆ وا نەکەی
ئەو کچە جوانە کۆڵوانەکەی
جلی کوردی و سەر شانەکەی
وتییان تۆ لە خۆ ڕازیت
جا لێت جوانە بۆ وا نەکەی
سوور لەبەر کات لە گوڵ ئەچێ
بە زەردەوە خۆرەتاوە
سەوز ئەپۆشێ پایزیش بێ
ئەڵەی بەهاری هێناوە
ڕەنگی پەمەی لێ جوانە
تیری لە دڵم داوە
هەر ڕەنگێک بکاتە بەری
ئەڵێن ئەمساڵ ئەوە باوە
کوردە کوردە کوردە دڵەکەم
ئەو ڕیگای بۆ پڕ لە گوڵ ئەکەم
بە ڕۆحەکەم ناوم ئەبات
من پێی ئەڵێم پەپوولەکەم
ئەوەش هەدیەی نەویدەکەتان … هەر شاد بن
دڵمە … گوڵمە … گوڵمە … دڵمە
ئەوەی ئەیکات زوڵمە … زوڵمە … زوڵمە
بە وشەیەک دێت و دڵ ئەبا
دڵی نایە خەمم پێ بدا
سەد جار دڵی ئەشکێنم
چون ئەزانم بەس ئەو لە من تێ ئەگا
هۆشی بردووم بە جارێک چاوی گەشی
یەک پارچە هەر ئارامییە باوەشی
پیاوانەیە جوانە کراسی ڕەشی
لە خۆی دێت کوردانەیە جلەکەشی
من هەر کچەکەی جارانم
باو … باو … باوی منە باوانم
بە دڵی هەموو لاوانم
ئەزانم شێت دەبی بە چاوانم
کوردە کوردە کوردە دڵەکەم
ئەو ڕیگای بۆ پڕ لە گوڵ ئەکەم
بە ڕۆحەکەم ناوم ئەبات
من پێی ئەڵێم پەپوولەکەم
کوردە کوردە کوردە دڵەکەم
ئەو ڕیگای بۆ پڕ لە گوڵ ئەکەم
بە ڕۆحەکەم ناوم ئەبات
من پێی ئەڵێم پەپوولەکەم