دانلود آهنگ ساقیا از ناصر رزازی
آهنگ کردی ساقیا از ناصر رزازی | فایل صوتی به همراه متن آهنگ
Naser Razazi – Saghia

متن آهنگ ساقیا از ناصر رزازی :
ساقیا وا بادەوە وا بادەوە
ڕوو لە لای من کە بە جامێ بادەوە
موشتەری وەک من لە مەیخانە کەمن
زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمن
مەی حەرامە بۆ سەهەندە و بێ خەمان
مەستی بێ خەم بۆچی بگرن یەخەمان
ئەم شـــەرابـــە تاڵە دەرمانی خەمە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە
ئەم شــەرابـــە ئاڵە بۆ بێ دەرد نیە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نیە
بۆ کەسێکە مەی چزڵکی پێوە نێ
بۆچی مڵهوڕ لێرە بینی پێوە نێ
بۆ کەسێکە مەی دەردی کارییە
بێ خەمێک بیخواتەوە زۆردارییە
بۆ کەسێکە مەی دڵی پڕ بێ لە داخ
بۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ
ئەو کەسەی بێ کەس نیە و خانە خەراپ
دەک بە ژەهری ماری بێ بادە و شەراب
ئەو کەسەی نەیچێشتوە دەردی ژیان
ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و بڕک و ژان
ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم
شانی دانەخزا لە بن باری ستەم
ئەو کەسەی هەستی بە زۆرداریی نەکرد
تێغی زۆرداریی برینداری نەکرد
ئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرا
ئەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرا
ئەو کەسەی نەیبینی هاتنی دوژمنی
نیری یەخسیری لە ئەستۆ داڕنی
ئەو کەسەی هێندە نەبوو زویر و زگار
وا نەکەوتە بەر چەپۆکی رۆژگار
ئەو کەسەی نەیهاڕی بەرداشی زەمان
ئەو کەسەی زیڕەی نەگییە ئاسمان
ئەو کەسەی دووریی عەزیزانی نەدی
تیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدی
تۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشت
لێی نەگیراو دەور و پشت و چوار تەنیشت
ئەو کەسەی خواردی و لەبن سێبەر ڕما
شەو لە بۆ کەیفێ لە ماڵی خۆی نەما
بۆ دەبێت بێت و بکا مەیخانە تەنگ
شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتە و جەفەنگ
ساقیا وا وەرگەڕێ وا وەرگەڕێ
ڕوو لەلای من کە مەچۆ بۆ سەرپەڕێ
لەنگرێ بگرە مەبە وا بەرزەفڕ
بێنە بۆ من بێنە بۆ من جامی پڕ
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانە ماڵ
بۆ منی سەرگەشتە و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی با بردەڵەی گردەنشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارە و دوورە وەتەن
بولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن
ساقیا بۆکوێ دەچی بۆ کوێ دەچی
تۆش لەبەر ئەو ملهوڕانە مل کەچی
تۆش بەڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو
چاوی تۆشی هەڵفڕیواند زێڕو زیو
زێڕ بەڵایە بێوەفایە دەوڵەمەند
هەر هۆنەر نەمرە هۆنەروەر مەرد و ڕەند
چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن
ماڵپەرست پەیمان شکێنە و بێبەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست
جوانپەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست
آهنگ بهرزی بهرزی از ناصر رزازی را هم به صورت آنلاین بشنوید و یا دانلود نمایید و یا برای یافتن آهنگ و خواننده مدنظر خودتان در قسمت جستجوی سایت کاکتوس موزیک نام خواننده یا آهنگ مدنظر را تایپ کنید .
همچنین می توانید نظرات خود را درباره آهنگ های پخش شده در سایت در قسمت نظرات بنویسید .































