دانلود آهنگ رووناکی از حسین شریفی
آهنگ کردی رووناکی از حسین شریفی | فایل صوتی با کیفیت خوب همراه متن آهنگ
Hossein Sharifi – Deleki Tekshkaw
شعر: احمد هردی

متن آهنگ رووناکی از حسین شریفی :
ئەوی ئەوساکە ڕووناکیی ئەدا بەم ژینە شێواوە
دڵێکی پڕ لە ئاھەنگ بوو کە ئێستا پاکی ڕووخاوە
دڵێ گوڵزاری دڵداری و بەھەشتی خۆشەویستی بوو
بەھەشتی خۆشەویستی بوو
بەھەشتی خۆشەویستی بوو
وەکوو بتخانە مەیدانی بتی جوانی پەرستی بوو
بتی جوانی پەرستی بوو
بتی جوانی پەرستی بوو
بەڵێ ئەوسا دڵێکم بوو کە سەرچاوەی ژیانم بوو
دڵێ: مەڵبەندی ئاوات و تەوژم و تینی گیانم بوو
تروسکەی تیا بەدی ناکەم سەرنجم چەندە لێ داوە
سەرنجم چەندە لێ داوە
سەرنجم چەندە لێ داوە
لە تاپۆی نامرادیم و تەمی ناسۆری بەولاوە
تەمی ناسۆری بەولاوە
تەمی ناسۆری بەولاوە
بەڵێ، ئێستا ئەوەی جێ ماوە بۆ من، یادگارێکە
بەسەرھاتی دڵی ورد و بەسەرچوونی بەھارێکە
ئەوی ئەوساکە ڕووناکیی ئەدا بەم ژینە شێواوە
ئەدا بەم ژینە شێواوە
ئەدا بەم ژینە شێواوە
دڵێکی پڕ لە ئاھەنگ بوو کە ئێستا پاکی ڕووخاوە
کە ئێستا پاکی ڕووخاوە
کە ئێستا پاکی ڕووخاوە
بەڵێ، ئێستا ئەوەی جێ ماوە بۆ من، یادگارێکە
بەسەرھاتی دڵی ورد و بەسەرچوونی بەھارێکە
همراهان عزیز سایت کاکتوس موزیک می توانید برای دانلود سایر آهنگ های کردی به این لینک مراجعه کنید و آهنگ ها را به صورت آنلاین گوش دهید و یا دانلود کنید .































