دانلود آهنگ های طاهر توفیق

    10 آبان 1402 41207 بازدید بدون نظر

    دانلود آهنگ های طاهر توفیق

    توفیق - دانلود آهنگ های طاهر توفیق

    طاهر توفیق متولد سال ۱۳۰۱ شمسی در شهر کوُ کردستان عراق بود .

    از سال ۱۳۱۵ آوازخوانی را زیر نظر استادان بزرگ آغاز کرد .

    استاد مقامات شهرت یافت .

    در سال ۱۳۶۶ دار فانی را وداع گفت ولی آهنگ های او همچنان علاقه مندان زیادی دارد .

    در این پست گلچینی از آهنگ های کردی طاهر توفیق را قرار داده ایم و امیدواریم لذت ببرید .

    آهنگ کردی له م لان از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    خو من ئه‌سیری توم گیان هه‌واله‌ی شیخان که‌م
    یارم ئه‌بای که‌رده سه‌ر بو خوی ده‌چی بو سیران
    منی که‌ردوه ده‌ر‌به‌در

     

    آهنگ کردی جیم نیه تیا به‌سره‌وم از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    جیم نیه تیا به‌سره‌وم خاکم به سه‌ر بی لانه خوم
    بی که‌س و ته‌نیا بی یارو هاو ده‌م بی مه‌ی و مه‌یخانه خوم

    آهنگ تا به که‌ی قوربان بنالم از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    تا به که‌ی قوربان بناڵم وا به ئێش و ده‌رده‌وه

    ده‌سته ئه‌ژنۆ قوڕ به سه‌ر دایم به ئاهی سه‌رده‌وه

    رۆژی ئه‌ووه‌ل‌بوو که‌زانیم من ده‌بێ دێوانه بم

    عاشقی تۆ نه‌وعی مه‌جنوون وا به کێوو هه‌رده‌وه

    مه‌رحه‌مه‌ت که زوو بڕۆ قاسید بڵێ ده‌ردی دڵم

    نازی پاپوجت ئه‌کێشم من به تۆزو گه‌رده‌وه

    من که سه‌ر گه‌ردانی باڵا و بۆسه‌چینی کوڵمی تۆم

    چی ده‌که‌م ئیتر له سه‌یری باخ و بێنی وه‌رده‌وه

    هه‌روه کوو قه‌وس و قه‌زه‌ح با ده‌ست له گه‌ردن دانیشین

    تۆ به سوخمه‌ی ئاڵ‌و سه‌وزو من به‌ره‌نگی زه‌رده‌وه

    یه‌ک نه‌فه‌س چاکی نه‌هانی که‌عبه‌ته‌ینی به‌خته که‌م

    شه‌شده‌رم گیراوه داماوم به ده‌ستی نه‌رده‌وه

    التماسی طاهری بێچاره هیچ سوودی نی‌یه

    تۆ که دایم شه‌ڕ فرۆشی به‌م دڵی وه‌ک به‌رده‌وه

     

    آهنگ کردی ساقی از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    ده ميک ساقي ده مت بينه، ده خيلي چاوه کانت بم
    به جاميک ده ستي من بگره، فيداي پيري موغانت بم

    له دوو لا مه ستو حه يرانم، به قووه ي جه زبه نازانم
    نه سه ر گه ردي سه رو گرده ن، نه قورباني له بانت بم

    چ خوشه وه جدي سه روو گول، به ديني قومريي و بولبول
    ده ميک شه يداي قه دو بالات، ده ميک شيتي ده هانت بم

    له نيشانه ي په ره ي جه رگم، نه وه ستا تا نه گه ييه دل
    به قورباني خه ده نگي ده ست و بازوي چاوه کانت بم

    شيفاي دام غه مزه که ي چاوت، که وا خويني دلي گرتم
    به قورباني موداوايي حه کيمي حالزانت بم

    به بي ئيمدادي خالي گه رده نت، ده ردم شيفاي نايه
    مه گه ر بيم ده ست و داماني گه لاويژي به يانت بم

    له وي روژي که رووت واکرد و ليت پرسيم، هه تا ده مرم
    به بوي جه ننه ت ده بي من هه ر،له سه ر رازي نيهانت بم

    ئه من کوردو دل ئيفتاده، ئه تو شوخ و عه ره ب زاده
    مه گه ر بمرم به به ختي خوم، ده ميکي هه م زوبانت بم

    به يادي زولف و روي تو، وه ک (وه فايي) هه ر ده نالينم
    ده بي تا روژي مه حشه ر تازيه دارو ره و زه خوانت بم

    آهنگ له باغان از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    له باغان ئاهو ناڵین دێ ده‌ڵێن شای نێو گوڵان رۆیی

    له مه‌یخانان سه‌دای شین دێ ده‌ڵێن پیری موغان رۆیی

    دەڵێی دەورەی قەمەر سەیری فەلەک میزانی گۆڕاوە

    کەوا گوڵ زەرد بوو سونبول تێک ‌‌چوو ڕەنگی ئەرغەوان ڕۆیی

    سه‌حه‌ر مه‌ستانه هات بولبول به شادی بۆ ته‌وافی گۆڵ

    که دی باغ بێ گۆڵه داغ بوو به سه‌د ئاهو فوغان رۆیی

    بە ناڵەی دڵ شیفام نایێ دەرێغ بۆ مەرهەمی جەرگم

    لە زەنگـی کاروان چ بکـەم دەلیلــی کـاروان ڕۆیی

    به ناڵه‌ی بولبول و قومری وه‌فایی بۆیه هه‌ر ده‌گری

    گوڵێکی سه‌روی باڵام بوو به تاراجی خه‌زان رۆیی

    چارۆگێ و چارۆگێ ده‌با بێ خودانی چارۆگێ

    چارۆگێ و چارۆگێ ده‌بابێ شلکه گرێ له ده‌سرۆکێ

    یارم ده‌ڕواو دێتن دڵ ده‌باو ده‌چێتن

    سوخمه‌ی گه‌لێ سووره له مه‌مکۆڵه‌ی دێتن

    چارۆگێ و چارۆگێ ده‌با بێ خودانی چارۆگێ

    چارۆگێ و چارۆگێ ده‌بابێ شلکه گرێ له ده‌سرۆکێ

    به نازی چاوه‌که‌ی بازی بازیی هه‌تا ده‌مرم

    ده‌ترسم هه‌ر به بازی بمکوژێ ئه‌و یاری مندالم

    یارم ده‌ڕواو دێتن دڵ ده‌باو ده‌چێتن

    سوخمه‌ی گه‌لێ سووره له مه‌مکۆڵه‌ی دێتن

    چارۆگێ و چارۆگێ ده‌با بێ خودانی چارۆگێ

    چارۆگێ و چارۆگێ ده‌بابێ شلکه گرێ له ده‌سرۆکێ

     

    آهنگ کردی کراس زرده از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    کراس زرده کراس زرده کراس زردم له توراوه
    کراس زردم بو که‌ن با بو بیوه‌م بو باخی شه‌قلاوا

     

    آهنگ کردی ئه‌ی مووتریبی حه‌ریفان از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    ئەی مووتریبی حەریفان دەستکە بە نەغمە خوانی
    ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع دەکات خەمانی
    بەزمت شیفایە سادەی بۆم لێدەی بەربووتوو نەی
    ئەو دەردی دڵ هەتاکەی چی ماوە عوومری فانی
    بۆم لێدە چەنگوو عوودە رەمزەلە یا وەدودە
    با کۆێر بێ ئەم حەسوودە ئەم سڕڕە با نەزانێ
    مووتریب بە سازوو نەی بێ ساقی بە جامێ مەی بێ
    لە عاجزی مەتەی بێ روو بکەینە شادوومانی
    ساقی لە دڵ حەزەر کە چارە لە دەردیسەر کە
    جارێکی یەک نەزەر کە بۆ

     

    آهنگ کردی گیانه که م فاتم از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    یارکه‌ی شوخو شه‌نگم گیانه‌که‌م فاتم
    هه‌ر توی مایه هوی شادی گشت جا ساتو کاته‌م
    هه‌ر دم من له تو دور بیم به دل له لاتم
    به‌م دله اسیری توم زو به نجاته‌م
    یارکه‌ی شوخو شه‌نگم گیانه‌که‌م فاتم

    آهنگ کردی شیرین بهاره از طاهر توفیق : DOWNLOAD

     

    آهنگ کردی ای مطربی حریفان از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    ئه ی موطربی حه ریفان
    ده س که ن به نه غمه خوانی
    ئاوازی تویه بوو دل
    وا ده فع ئه کاد خه مانی

    هه تی که تی که تی که
    جامی شرابی تازه
    ساقی به جامی می بی
    موطرب به ساز و نی بی

    نه شمیله ی چاو جووان
    منت به قوربان
    شه وی وه میوان بیروینه
    ریشه ی جه رگه که م ده ربینه
    جه رگ و دله که م ده ربینه
    به زمت شیفای ئه سا ده ی

    ئه و ده ردی دل هه تا کی
    چیومه وه ئومری فانی
    هه تی که تی که تی که
    جامی شرابی تازه
    ساقی به جامی می بی
    موطرب به ساز و نی بی

    سه روی خه رامان به گووشه ی چاوان
    زولفی په ریشان بمداوینه
    جاوه جا گیانم بستینه

    هه تی که تی که تی که
    جامی شرابی تازه
    ساقی به جامی می بی
    موطرب به ساز و نی بی

    آهنگ شلیره از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    شلێره وای شلێره شلێره گیان شلێره

    بۆن خۆشه وه‌ک که‌نێره بۆن خۆشه وه‌ک که‌نێره

    شلێرم چه‌نده جوانه شلێرم چه‌نده جوانه

    له به‌گزاده‌ی هه‌ولێره له به‌گزاده‌ی هه‌ولێره

    شلێرم هات به له‌نجه شلێره هات به له‌نجه

    وای مه‌مکۆڵه‌ی چه‌نده قنجه

    وه‌ره بێنیه ماچت که‌م وای سینه‌ت باغی ترنجه

    شلێرم چه‌نده جوانه شلێرم چه‌نده جوانه

    قژی کاڵی په‌خشانه قژی کاڵ و په‌خشانه

    وه‌ره بێنیه ماچت که‌م وه‌ره بێنیه ماچت که‌م

    وه‌ک شلێر کیژی کوردانه شلێر کیژی کۆبیانه

    شلێره وای شلێره شلێره گیان شلێره

    وای بۆن خۆشه وه‌ک که‌نێره بۆن خۆشه وه‌ک که‌نێره

    شلێرم چه‌نده جوانه شلێره چه‌نده جوانه

    له به‌گزاده‌ی هه‌ولێره له‌چه‌کزاده‌ی هه‌ولێره

    آهنگ بوچی نه گریم از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    زولفت به قه‌دتدا که په‌ریشان و بلاوه

    ئه‌مرو له منی شیفته ئالوز و به داوه

    بوچی نه‌گریم سه‌د که‌ره‌تم دل ده‌شکینی

    مه‌ی بو نه‌رژی شووشه له سه‌د لاوه شکاوه

    عومریکی دریژه به خه‌یالی سه‌ری زولفت

    سه‌وداو و په‌ریشانم و سه‌ودایه‌کی خاوه

    هه‌ر جوگه و جیگیکی که‌وا سوور و سویر بی

    جیی جوششی گریانی منه و خوینه رژاوه

    هه‌رچه‌نده که رووتم به خودا مائیلی رووتم

    بی‌به‌رگی‌یه عیلله‌ت که هه‌تیو مه‌یلی هه‌تاوه

    مانیی نیه‌تی قووه‌تی ته‌سویری بروی تو

    ئه‌م قه‌وسه به ده‌ستی موته‌نه‌ففس نه کشاوه

    آهنگ مالمان ئه‌مبه‌ر ئه‌وبه‌ره از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    چی بکەم جەرگم سووتاوە گیانا چونکە شور لیم توراوە

    عەقل و هوشم نەماوە گیانا خواردن و خەوم خویناوە

    مالمان ئەمبەر ئەوبەرە کی منی کوشت ئەو دولبەرە

    بە دەم جوینم پی ئەدا شوری بە چاو پیم ئەلی وەرە

    سەیران مانگی نیسانە گیانا چونکە وەعدەی گولانە

    نازی گول و گولغونچە شوری چریکەی بولبولانە

    سیو پی گەیی نەهاتی گیانا کە لیمو زەرد بوو وەرە

    نەخوش کەوتم نەهاتی گیانا وادەی روح کیشان وەرە

    آهنگ له ده ستم دیت از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    له ده‌ستم دیت کاتژمیری کامرانیت بووه‌سم
    حه‌لقه‌ی په‌نجه‌ت پی فره‌ی دیت نامه‌ی به‌ختیت بسووتینم

    آهنگ دیده م زارا از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    خوتو خوت فه‌رمووت من بی‌وه‌فا نیم ئه‌ی وه‌ی زارا گیان دیده‌م زارا
    بی وه‌فاییه که‌ت به چاوی خوم دیم ئه‌ی وه‌ی زارا گیان دیده‌م زارا
    با نه‌روا یارم به‌و له‌نجه و لاره سوبح و ئیواره ئه‌ی وه‌ی زارا

    آهنگ شلی یار از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    ئه‌وه هاته خوار یارم له خواره

    به خۆی فتوای‌دا شلێ یار بمده‌ن له داره

    به ژن رێک و پێک وا ئه‌مری داوه

    بمکوژن به تییر شلێ یار ئه‌و به‌ڵه‌ک چاوه

    سه‌باره‌ت به تو من لێره به‌ندم

    ئه‌و چاوه مه‌سته‌ت شلێ یار عه‌قڵی لێ سه‌ندم

    تیری مۆژگانم ده‌ڵێی ته‌فه‌نگه

    هه‌موو که شۆرێ شلێ یار مه‌یلی له ده‌نگه

    آهنگ هه ی نار هه ی نار از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    هه‌ی نار هه‌ی نار باوانم یار
    هات و رویی به له نجه و لار

    آهنگ چه چه هی بولبول از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    چه هچه هه ی بولبول عه زیزم ئاهــو زاری پیــوه یه
    هه لهه له ی عه رعه ر له عیشقا ده ردی کاری پیوه یه
    نیـر گــزوو شــه هلا ده له رزن عیشـوه کــاری پیــوه یه
    دولبه را ئه مــرو نه سیــم بــونی بــه هاری پیــوه یه
    گول شکوفه ی کردووه غـونچه ی بـه هــاری پیــوه یـه

    تیغی ئه بروت موتته هه م بو که وته ریـزی قــاتیــلان
    چونکه مه یلی سه فکی ده م بوو باعیسی ده ردی دلان
    بو ته وافگاهی روخت دل که وته تـه بعــی بــولبولان
    ساقیی و مـــوتریب عــه زیزم وا له نیـو باغــی گولان
    به م گولســتانه ئه لیــن بــوی زولفی یـــاری پیو ه یه

    ساقیا گردش له بــو من وا بــه مــه ی جــامی فــه ریب
    چونکه دل که وته ئه سیری جه یشه که ی ئه هلی سه لیب
    لایی ده ردو جه وری گه ردوون لایی نیشی پـه ی ره قیب
    سه یری نامی دل بکه ره حمی بفــه رمــوو ئه ی ته بیب
    زور پــه ریشــانم بــه ده ستــی میحنــه تــوو ئــازاره وه

    آهنگ شیرین ته شی ده ریسی از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    آهنگ له روژه وه رویشتوه از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    آهنگ دل له حسرت از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    دڵ له حه‌سره‌ت غه‌مزه که‌ی دوو نه‌رگزی پڕخه‌وته‌وه

    وه‌ک خه‌می زوڵفت عه‌زیزم چوو به ڕوو داکه‌وته‌وه

    مه‌نعی سووتانم ده‌کا ئه‌بله ه‍ له عیشقی روومه‌تت

    چۆن نه سووتێم ئه‌و به ئاور من به بارێ نه‌وته‌وه

    نیسبه‌تی زوڵفت له‌گه‌ڵ حه‌ڵقه‌ی زرێ نابێ بده‌ن

    له‌حنی داوودی چ ده‌خڵێکی به‌ده‌نگ‌و سه‌وته‌وه

    مسحه‌فی خۆش خه‌تتی کوڵمهت گه‌ر ببینێ شێخی مه

    کافره گه‌ر بۆ سوێندیش بچنه نێو مزگه‌وته‌وه

    گه‌ر ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ قسه‌ت بۆ هێنده شیرینه ئه‌ده‌ب

    شه‌ککه‌ر ئه‌فشانه له‌بم جانا له ماچی شه‌وته‌وه

    طفڵی دڵ چونکی گرۆی قه‌ندی له‌بی تۆی گرتبوو

    دوێ شه‌وێ تا رۆژ هه‌تا دانی نه‌بوو نه‌سره‌وته‌وه

    آهنگ وه ره قوربان از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    وەرە قوربان ئارامی دڵان
    ئەی وەرە نازار وەرە قوربان
    عەقڵت بردم شێتت کردم
    سووتام سووتام وەرە قوربان
    هەر چەند دەکەم خەیاڵان
    قەت ئەو دڵەی من ناسرەوێ

    هەی لەبەر گریان و زاری
    خوێن لە چاوم دەباری
    وەک بارانەی بەهارێ
    بە شکڵی دەنگی ناری

    گڕووی گرتوە وەک منداڵ
    هەر دەڵێ یارم دەوێ
    ڕۆژێ سەد جارم لێ دەن
    لەکوێ بن دێمەوێ

    خۆزگەم بەوەی لەدووی تۆ
    هەر دەڕوانێتە ڕووی تۆ
    مردم بە ئارەزووی تۆ
    قوربانی ئاشنات بم

    وەرە قوربان ئارامی دڵان
    ئەی وەرە نازار وەرە قوربان
    عەقڵت بردم شێتت کردم
    سووتام سووتام وەرە قوربان

    آهنگ ای گل از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    ئەى گوڵ لەسەر چڵانت لەسەر چڵانت

    بووين بە پاسەوانت بووین بە پاسەوانت

    له ترسى بولبولانت بولبولانت

    بۆ تۆ ئەى گوڵ گوڵى سوورم

    له تۆ دوورم من مەلوول

    له تۆ دوورم من مەلوول

    ڕۆژ و شەو بير و خەياڵم وەڵا خەیاڵم

    دڵدارى لێوى ئاڵم دڵداری لێوی ئاڵم

    گوێ بگره ناڵەناڵم ناڵەناڵم

    بۆ تۆ ئەى گوڵ گوڵى سوورم

    له تۆ دوورم من مەلوول

    له تۆ دوورم من مەلوول

    ئەى گوڵ لەسەر چڵانت لەسەر چڵانت

    بووين بە پاسەوانت بووین بە پاسەوانت

    له ترسى بولبولانت بولبولانت

    بۆ تۆ ئەى گوڵ گوڵى سوورم

    له تۆ دوورم من مەلوول

    له تۆ دوورم من مەلوول

    ئێستا لە تافى جوانى وەڵڵا جوانی

    قيبلەگاى دڵدارانى قیبلەگای دڵدارانی

    منيش ئەڵێم گۆرانى وەڵا گۆرانی

    بۆ تۆ ئەى گوڵ گوڵى سوورم

    له تۆ دوورم من مەلوول

    لە تۆ دوورم من مەلوول

    به هيواى بەختيارى بەختیاری

    خۆم لەپێناو دڵدارى خۆم لەپێناو دڵداری

    نیشتمە گریە و زاری وەڵڵا زاری

    بۆ تۆ ئەى گوڵ گوڵى سوورم

    له تۆ دوورم من مەلوول

    لە تۆ دوورم من مەلوول

    نامەوێ ژينى پەستى ژینی پەستی

    ئەكەومه بير و هەستى ئەکەومە بیر و هەستی

    دەينم مژدەى سەربەستى وەڵا سەربەستی

    بۆ تۆ ئەى گوڵ گوڵى سوورم

    له تۆ دوورم من مەلوول

    لە تۆ دوورم من مەلوول

    آهنگ تاکو که ی از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    شێتی کردم چاوه که‌ت ناوه که‌ت

    قژی زه‌ردو خاوه که‌ت داوه که‌ت

    شلکه‌ی له‌نجه‌و لاره که‌ت ڕاوه که‌ت

    ره‌حمێ یاره تاکو که‌ی

    من شێت و شه‌یدا ئه‌که‌ی

    زوو که وه‌ی زوو که ده‌ی

    ئه‌م ئازاره تاکو که‌ی

    ئه‌چێژم ئه‌م ژیانه به‌ژانه

    گه‌رچی سه‌خت‌و گرانه به‌تانه

    ته‌نیا هیوام تۆی گیانم بزانه

    ره‌حمێ یاره تاکو که‌ی

    من شێت و شه‌یدا ئه‌که‌ی

    زوو که وه‌ی زوو که ده‌ی

    ئه‌م ئازاره تاکو که‌ی

    به شه‌و به رۆژ هه‌موو ده‌م به‌بێ جه‌م

    به‌ندم له‌ناو خه‌یلی خه‌م دڵ به‌خه‌م

    ده‌لابه‌ره داوه که‌م چاوه که‌م

    ره‌حمێ یاره تاکو که‌ی

    من شێت و شه‌یدا ئه‌که‌ی

    زوو که وه‌ی زوو که ده‌ی

    ئه‌م ئازاره تاکو که‌ی

    شێتی کردم چاوه که‌ت ناوه که‌ت

    قژی زه‌ردو خاوه که‌ت داوه که‌ت

    شلکه‌ی له‌نجه‌و لاره که‌ت ڕاوه که‌ت

    ره‌حمێ یاره تاکو که‌ی

    من شێت و شه‌یدا ئه‌که‌ی

    زوو که وه‌ی زوو که ده‌ی

    ئه‌م ئازاره تاکو که‌ی

    آهنگ ایش که روی ایس از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    ئیش که رووی ئێستێ له هه‌ورازه سه‌ره‌و لێژی نه که‌ی

    بیری دووریشی ده‌وێ هه‌ر به دۆعاو نوێژی نه که‌ی

    گێره شێوێنێ که کای کۆنی به بادا له کنت

    چاکه هه‌ر لێی خوڕی سه‌‌یری ده‌م‌و کاوێژی نه که‌ی

    حه‌یفه چاوێ که جه‌فا کۆڵه ووژی تێده شکان

    تۆ به کلچوو کی وه‌فا عه‌ینی گه‌لاوێژی نه که‌ی

    سه‌ره تای ئیش هه‌موو یه‌ک بوونه ئه‌ویش نابێ هه‌تا

    هه‌ڕبرینێ که له‌دڵدا هه‌یه ساڕێژی نه که‌ی

    قه‌ومی بێ سه‌ر نی‌یه ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو عاله‌مدا

    ده‌ته‌وێ تاجی سه‌ری بی به هه‌وا کێژی نه که‌ی

    شا وه‌کو شاێیکی شه‌تره‌نجه له عاله‌م ئه‌مڕۆ

    گه‌وره قانوونه قسه‌ی کورت ئه‌وه‌یه درێژی نه که‌ی

    آهنگ زالم از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    به مه‌حبووبه گچه‌لانه که‌ی خۆم ده‌ڵێم

    که‌ڵه شیلانه که‌ی باریکه ئازیزم

    مه‌مکی ئه‌و بابان وێرانه‌ی له‌بۆ من بمێنێ

    به‌وێ سێوێ لاسوورکه‌وه‌تانی له باخچه‌ی هیران‌و

    نازه‌نینی تازه فه‌ریکه

    کیژ ده‌ڵێ هه‌تیمه لاوه ئه‌گه‌ر رۆژه کی ئه‌من ئه‌تۆ

    نه‌بینم به نوێژی نیورۆیێ

    لێم ده که‌یه شه‌وی ده‌یجورو تاریکه

    پۆشینی ره‌ش گوڵنکه‌ی پیوه

    به‌سمان چاوان لێ ببنرێوه

    ئاورت به‌رداومێ به پێوه

    ژیکه‌ڵی ماچت به چه‌ندی

    داره خڕ که‌ڵه‌ی به‌ر ماڵان هه‌تا عه‌یامه کی زۆر

    له‌بۆ من هه‌ر داربێ

    ئه‌من ده‌چمه‌وه سه‌ر بانه کی بڵند هه‌تاکوو چاوی

    مه‌حبووبه گچکه‌ڵانه که‌ی خۆم لێ دیار بێ

    وه‌ی زاڵم غه‌مێ من

    کوڕ ده‌ڵێ یا ڕه‌بی خودایه هه‌ر که‌سێ

    ده‌بته باعیسی دوو دڵان خێر له ماڵ و مه‌نزڵی

    خۆی نه‌بینی له ئاخری ساڵێ ره‌نج به خسار بێ

    سه‌ر سۆنه‌ی گه‌ردن مراوی

    بیستوومه دایکت لێی داوی

    بشکێ ده‌ست کوێر بێ چاوی

    ژیکه‌ڵێ به‌خۆم عه‌ملاندی

    پار ئه‌وان مه‌جاڵان غوڵام بووم ره‌زا لیللای خودای

    ئه‌مساڵه که بمگرنه‌وه‌ به کۆیله

    ده‌ستی من دامێنی ئه‌وان وه‌ستاو وه‌ستا کاران

    له شاره‌که‌ی کۆیه له بۆ له‌یلایه که‌ی من

    بدورنه‌وه جۆته سۆله

    کیژ ده‌ڵێ هه‌تیمه لاوه ئه‌گه‌ر ئه‌من

    رۆژه‌کی ئه‌تۆ نه‌بینم به نوێژی نیورۆیێ

    لێم ده‌که‌یه شه‌وی ده‌یجوورو خاپوورو چۆڵه

    به‌رخۆڵه‌م چویته بژارێ

    سۆڵی لێکه‌وته رووبارێ

    به عام بابچینه هاوارێ

    ژیکه‌ڵێ ماچت به چه‌ندی

    آهنگ منعی عاشقان از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    مه‌که‌ن مه‌نعی عاشقان عیشق کاری دژواره

    له عیشقێدا سووتاوم خه‌مم له چوار کناره

    هه‌رچی عیشقی له دڵ بێ که‌م سه‌بر و بێ‌قه‌راره

    له براده‌رو ره‌فێقان مزگێنی بێ به‌هاره

    هاتن ته‌یری گه‌رمێنی سه‌‎ف جون به جوونه

    له‌وانم چاوپێ که‌وتن ره‌نگ قرمزی‌و به‌یبوونه

    هه‌رچی عیشقی له دڵ بێ دایم گه‌لێ مه‌حزوونه

    له براده‌رو گوڵ خونچه‌ی مزگێنی بێ به‌هاره

    هه‌وری ره‌شی ده‌هێنان ده‌یگرت به‌ری ئاسمانێ

    غه‌می له دڵم چه‌ند زۆره با بڕۆن ده‌گه‌ڵ زستانێ

    کوێستان ده‌مان له ته‌مێ له رێژنه‌ی ده‌بارانێ

    له براده‌رو ره‌فێقان مزگێنی بێ به‌هاره

    آهنگ هر کوردم از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    کوردم و له ریی کورد و کوردستان
    سه‌ر له پیناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
    به کوردی ده‌ژیم به کوردی ده‌مرم

     

    آهنگ ئاغا گیان از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    ئاغا گیان تو خوت ده‌چی بو شارو من له‌م غوربه‌ته
    زحمه‌ته یاران خه‌لاسیم بی له ده‌ست ئه‌م فیرقه‌ته
    هه‌ر که‌سی شه‌هدی ویسال و ژه‌هری دووری چه‌شت بی
    ئه‌و ده‌زانی ده‌ردی دووری چه‌ند گرانه‌و زه‌حمه‌ته

    آهنگ باوانم باوانم از طاهر توفیق : DOWNLOAD

    متن آهنگ :

    باوانم باوانم باریکێ چاو جوانم

    به‌رۆژ قه‌ولم ده‌ده‌یتێ به جێی شه‌ویت نازانم

    ره‌بی قه‌زات له گیانم

    سێ جار به‌و مانگه‌ی خه‌رمانه‌ی داوه

    ئێستێ مه‌یلی تۆم به که‌س نه‌داوه

    خانمێ خانمێ خانمی خانمانی

    شه‌وێ تا رۆژێ ده‌ست له ملانمی

    روبیکا کاکتوس موزیک   تیشرت استقلال
    بر چسب ها :
    نوشته های مشابه

    ثبت دیدگاه

      • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
      • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
      • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.