دانلود آهنگ عشقی تو از حسین میناپور
آهنگ کردی عشقی تو از حسین میناپور | فایل صوتی به همراه متن آهنگ
Hosein Minapour – Ashqi To

متن آهنگ عشقی تو از حسین میناپور :
دوێنێ شەو بوو کە من وتم . ئێتر من تۆ لەبیر ئەکەم
بەڵام چی بکەم کە نەمتوانی. لەبیرم چوو لە بیرت کەم
ئەمرۆ زیاتر خۆشم دەوێ . گیانە زۆر زیاتر لە دوێنێ
دڵنیابە سبەی زیاتر . زوبان بە ڕوح ئەتدوێنێ
گەر تۆم نەبێ من خۆم ناوێ . ئێزڕائێل گیانم بکێشە
ژیان بە تۆ ڕەنگاوڕەنگە . بێ تۆ ژیان پڕ لە ئێشە
عەشق بە تەنیا جارێکە . جارێکی تر نابێتەوە
ئەم عەشقەی تۆش لە نێو دڵما . هەرگیز لە بیر ناچێتەوە
تۆ یەکەم و دوا عەشقمی . بۆ ئەم عەشقە گیانم ئەدەم
گەر ئەم دڵم بۆتۆ نەبێت . لە سینەمدا دەری ئەکەم
باوەشی تۆ ئارامگایە . شادی هێنە خەم ڕەوێنە
لە جوانی دا ئەڵەی پەری . ئە کیژۆڵەی بە بێ وێنە
وەرە ئەمشەو میوانم بە . سەرت دانێ لەسەر شانم
تاکوو سەحەر یەک بدوێنین . ئەی ئەدرەس و ناونیشانم
چەندەجوانە نیگاکانت . ناز و مەکر و پێکەنینت
دڵ شێت و عاشقی تۆیە . واز ناهێنم لە ئەوینت
گیانم بەخت ئەکەم گیانە . لە پێناو تۆ و خۆشەویستی
گەر تاوان نەبوا لای خودا . بێ شەک گوڵم ئەمپەرەستی
تۆ یەکەم و دوا عەشقمی . بۆ ئەم عەشقە گیانم ئەدەم
گەر ئەم دزم بۆتۆنەبێت . لە سینەمدا دەری ئەکەم































